هه‌رێمی كوردستان سه‌دان چه‌كداری داعش راده‌ستی به‌غدا ده‌كاته‌وه
پرۆسه‌كه به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت و له هه‌ر قۆناغێكدا 50 تا 55 چه‌كدار راده‌ستی عێراق ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
دیندار زێباری، هه‌ماهه‌نگكاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی پلانێكی هاوبه‌ش، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به راده‌ستكردنی سه‌دان چه‌كداری رێكخراوی داعش به حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، كه پێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه چه‌ندین جار په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی عێراقی حكوومه‌تی هه‌رێمیان به‌وه تۆمه‌تباركردووه، كه "چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعشی له زیندانه‌كانی هه‌رێم ئازاد كردووه و، هه‌رێم ئاماده نییه ئه‌و چه‌كدارانه راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه".
زێباری له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، هاوكات هه‌موو ئاسانكاریه‌كیشی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به بێ هه‌ڵه به‌ئه‌نجام بگات.
هه‌ماهه‌نگكاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گوتیشی: "تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كداره زیندانیكراوانه راده‌ستی عێراق كراون و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
ئاشكراشیكرد، "به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو، پرۆسه‌كه به چه‌ند قۆناغێك به‌ڕێوه ده‌چێت و، له هه‌ر قۆناغێكدا 50 تا 55 چه‌كدار راده‌ست ده‌كرێن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی عێراقی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌كاتی شه‌ڕی دژ به‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیركراون و، له گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیندانیكراون، هه‌میشه تۆمه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌به‌ستن، به‌وه‌ی كه هه‌رێم نیازی به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی نییه.
H.B