له كهركووك دژە تیرۆری عێراق کوڕ و باوکێکيان رفاند
هەڵيانكوتايه سەر ماڵی هاووڵاتیيەکی کوردی کاکەیی
K24 – ههولێر:
شەوی رابرودوو لە گەڕەکی ئەسراو مەفقوودینی شاری کەرکووک، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هەڵيانكوتايه سەر ماڵی هاووڵاتیيەکی کوردی کاکەیی و کوڕ و باوکێک بەناوەکانی ئەحمەد عەبدولجەبار لەدایکبووی 1996 و عەبدلجەبار رەهبەر لەدایکبووی 1946 بۆ شوێنێک نادیار دەڕفێنن و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
سامان عەبدولستار، کە رفێنراوەکان مام و ئامۆزای ئەون بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئەو کاتەی ئەو هێزە هاتوون لیستێکی ناویان لابووە، کە کوڕێکی دیکەی ئەو خێزانهى تێدا بووە، کە ئاسایشی یەکێتیە بە ناوی عەلی جەبار، لەوکاتەدا ناوبراو لە ماڵ نابێت، بۆیە برا و باوکییان لە جیاتی ئەو دەستگیرکردووە".
سامان ئەوشی وت: "تاکو ئێستا چارەنووسی مام و ئامۆزاکەی نادیارە و ئەگەر ئەمڕۆ هەواڵیان نەزانین، ئەوا وەکو كاكهييهكان خۆپێشاندانێک لە پێش بینای پارێزگا ئەنجامدەدەین و دوای ئاشکراکردنی چارەنووسی گیراوەکان دەکەین".