دژه تيرۆرى عێراق: هه‌ر كه‌س له كه‌ركووك جگه له ئاڵاى عێراق هه‌ڵبكات ده‌ستگير ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه له سه‌ربه‌خۆيخوازانى كورد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يى پرۆسه تايبه‌ته‌كانى سه‌ر به ده‌زگاى دژه تيرۆرى عێراق، رايگه‌ياند، رێككارى توند دژى هه‌ر كه‌سێك ده‌گرنه به‌ر، ئه‌گه‌ر بۆنه كۆمه‌ڵايه‌تى و نيشتيمانييه‌كان بۆ گردبوونه‌وه‌ى سياسى به‌كاربهێنێت.
له په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆي‌دا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، ده‌زگاى دژه تيرۆرى عێراق، فه‌رمانده‌ى پرۆسه تايبه‌ته‌كانى دووه‌م، راياگه‌ياندووه، رێككارى توند دژى ئه‌وانه ده‌گيرێته به‌ر كه ده‌يانه‌وێت بۆنه كۆمه‌ڵايه‌تى و نيشتيمانييه‌كان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه‌ى سياسى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه كردن بۆ بيروڕاى جياخوازى و هه‌ڵكردنى ئاڵاى ديكه‌ى جگه له ئاڵاى عێراق له كه‌ركووك.
ئه‌م بڕياره‌ى فه‌رمانده‌يى پرۆسه ئه‌منييه‌كانى ده‌زگاى دژه تيرۆر له كه‌ركووك له كاتێكدايه، هاووڵاتيانى كورد له شارى كه‌ركووك له چاوه‌ڕوانى هاتنى نه‌ورۆز و هه‌ڵكردنى مه‌شخه‌ڵى ئاگر و ئاڵاى كوردستانن.