ئامر لیوای عه‌بادی به ده‌ستی چه‌كدارانی موقته‌دا سه‌در كوژرا
شه‌ڕه‌كه‌ی ناو ماڵی شیعه ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له سامه‌ڕا كوژرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری له سامه‌ڕا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل له به‌غداوه ده‌چێته پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی "سه‌رایا سه‌لام"ی موقته‌دا سه‌در، بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان.
دواتر كاروانه‌كه‌ی ئه‌و عه‌میده، به‌ڕێكه‌وتوون و دوای نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌ترێك، پێكدادانی چه‌كداری له نێوان كاروانه‌كه و چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام ده‌ستیپێكردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری راشیگه‌یاندووه، له‌و پێكدادانه‌دا، عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل، فه‌رمانده‌ی لیوای 57، به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منی سه‌رۆك وه‌زیران كوژراوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوه‌كه له كاتێكدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق نزیكبووه‌ته‌وه و عه‌بادی-یش چاوی له‌وه‌یه جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند.
عه‌بادی دوای رووداوه‌كه فه‌رمانی داوه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێده‌چێت رووداوه‌كه كێشه‌كانی ناو ماڵی شیعه قووڵتر بكاته‌وه كه خۆی په‌رته‌وازه‌ییه‌كی رێژه‌یی پێوه‌دیاره.
ا. م