مووچه دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەش بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داھاتوو مووچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندبوو، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڤیان محه‌مه‌د حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان كه ئاگاداری كاری لیژنه‌كانه ئاشكرایكردووه، "حكوومه‌تی عێراق به لێژنه‌ی وردبینی لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاندووه، له ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، به دیاریكراویش له‌رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت".
ئاشكراشیكرد، "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌بێ هیچ پاشه‌كه‌وتێك دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه نازانرێت".
ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی چوارشه‌ممه 14/3/2018 فرۆكەخانەكانی كوردستان بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەكان كرانەوە و گەمارۆی سەر ئاسمانی كوردستان ھەڵگیرا.