دوایین زانیاری له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كوردستان
كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست به گه‌شته‌كانییان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عێراق بە شێوەیەکی فەرمی نووسراو (نۆتامی) دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەرکرد و گەشتەکان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
تەلار فایەق بەرێوەبەری فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان 24ی راگەیاند، لە کاتژمێر 9 شەوی رابردوو عێراق نۆتامی دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکه‌خانەکانی هەولێر و سلێمانی دەرکرد و هەر لەو کاتەوە ئاسمانی کوردستان بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە.
تەلار فایەق روونیشی كرده‌وه، کۆمپانیا هەیە پێویستی بە 48 کاتژمێر یان 72 کاتژمێرە تا گەشتەکان دەست پێبکەنەوە و هێڵەکانی نەمسا و قەتەر پەیوەندییان پێوەکردوون و ئامادەیان دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان و کۆمپانیاکانی دیکەش ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە.
فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، له 29ی ئه‌یلوولی 2017، به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران و ته‌نها بۆ گه‌شته ناوخۆییه‌كانی عێراق به‌كارده‌هێنران، دوای رێككه‌وتنی نێوان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رۆژی سێشه‌ممه 13/3/2018 بڕیاردرا گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵبگیرێت.
ا. م