به‌غدا و هه‌ولێر كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسێی نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن
سه‌عد حه‌دیسی: كێشه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه ته‌كنیكییه‌كانیان كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌عد حه‌دیسی به‌رپرسی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "لیژنه ته‌كنییكییه‌كانیان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش دۆسییه‌ی نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كان". حه‌دیسی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت قسه‌ی زیاتری كرد و گووتی: لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشیان بڕیووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقه.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه 13/3/2018 حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێنه‌وه‌و رۆژی چوارشه‌ممه به فه‌رمی كرانه‌وه‌ی هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راگه‌یه‌نرا.
بڕیاریشه رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، به‌غدا مووچه‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێیانوایه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها مووچه و فڕۆكه‌خانه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو.