رۆسته‌م باجه‌لانی شاعیر كۆچی دوایی كرد
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆسته‌م باجه‌لان، شاعیری دیاری شاری هه‌ولێر، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
رۆسته‌م باجه‌لان، له ساڵی 1946 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له هه‌ولێر ته‌واو كردووه، دواتریش به‌شی كوردی زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردووه.
(دڵداره‌كه‌م له شارێكی تره، له په‌ڕاوی بیره‌وه‌ری دا، سۆلین، له پێناوی تۆدا ده‌ژیم، شیعره‌كانم)، به‌شێكن له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی ئه‌و شاعیره و خاوه‌ن چه‌ندین شیعر و چاپكراوی دیكه‌یه.
باجه‌لان، ساڵانێكه دووچاری نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن بووه و ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێری پایته‌خت، ماڵئاوایی له ژیان كرد.
.jpg)
.jpg)