ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا: له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتووی دیموكراتی فیدراڵ پشتیوانی له هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشوازی له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات، كه له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته ئاراوه و، به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه دووباره فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كرانه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووپاتیكرده‌وه، "دانوستانه‌كان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، نموونه‌یه‌كی ئه‌رێنییه و ده‌كرێت وه‌ك رێبازێك به‌كار بهێندرێت بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ئاشتیانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئێمه پشتگیری له هه‌ردوولا ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی و ته‌واوی گرفته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "په‌یوه‌ندی هاوكارانه‌ی به‌رهه‌مدار له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه‌دا، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌واوی هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات".
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له عێراقێكی یه‌كگرتووی دیموكراتی فیدراڵی پێشكه‌وتوو ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پشتیوانی له هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز ده‌كات".
رۆژی چوارشه‌ممه 14ی مارس حكوومه‌تی عێراق به‌بڕیارێك قه‌ده‌غه‌ی فڕین له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرت.
H.B