به وێنه.. زيندانێكى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات دۆزرايه‌وه
سوپاى سووريا، به‌شێكى غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتى له نزيك ديمه‌شق كۆنترۆڵ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى سووريا، به‌شێكى غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتى له نزيك ديمه‌شق كۆنترۆڵ كردووه و بۆ يه‌كه‌مجار زيندانێكى نهێنى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان دۆزرايه‌وه، كه له ماوه‌ى دهسهڵاتدارێتيان له ناوچه‌كه، بۆ زيندانيكردنى نه‌يارانيان بهكاريانهێناوه.
زيندانه‌كه، له به‌رميلى خاڵى و پلێت و چينكۆ درووستكراوه و ژێر زه‌مينى هه‌يه و ژوورى تاكه‌كه‌سى تێدا درووستكراوه.
سوپاى سووريا به‌رده‌وامه له پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات و هه‌ريه‌ك له توركيا و رووسياش سه‌رقاڵى دانووستانن له‌گه‌ڵ ميليشياكان بۆ دهربازبوونيان له ناوچه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ژماره‌يه‌ك گرووپى ميليشيايى به داواكانى توركيا و رووسيا رازى بوونه و له كاتژمێره‌كانى تايبه‌ت به راگه‌ياندنى ئاگربه‌ستدا، ناوچه‌كه‌يان به‌جێهێشتووه.
هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به غوته‌ى خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر داواكارى كوه‌يت كۆبوويه‌وه و بڕياريدا ئاگربه‌ست بسه‌پێنرێت له پێناو گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى بۆ دانيشتوانى ناوچه‌كه.







