ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت
لیستی سزا نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی 5 دامه‌زراوه و 19 كه‌سایه‌تی كار له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، سزای ئابووری نوێیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بزنسمان و دامه‌زراوه‌ی رووسیدا سه‌پاندووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه واشنتۆن له‌و باوه‌ڕه‌دایه، مۆسكۆ ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كردووه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژی كه‌وتۆته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا.
لیستی سزا نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ناوی 5 دامه‌زراوه و 19 كه‌سایه‌تی كار له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناویاندا "یه‌فگینی بریگۆجین"ی بزنسمان، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ناوبراو یه‌كێكه له‌و 13 به‌رپرسانه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا تێوه‌گلاون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ئاژانسی توێژینه‌وه ئه‌لیكترۆنییه‌كان" یه‌كێكه له‌و 5 دامه‌زراوانه‌ی سزای نوێی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، كه له‌لایه‌ن تیمی به‌دواداچوونی ئه‌مه‌ریكی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمێنتی نابه‌جێ و هه‌راسانكار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كردووه.
هه‌روه‌ها سزاكانی دژ به ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی رووسی و فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگه‌ری گشتی سه‌ر به ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتی رووسیا فراوانتر كراون.
گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی هێرشی سیبرانی به ڤایرۆسی "NotPetya" خسته ئه‌ستۆی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی رووسی، كه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 چه‌ندین كۆمپانیای ئه‌وروپی كردبووه ئامانج.
له لیستی نوێ‌دا ناوی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه هاتووه، كه تیمی به‌دواداچوونی ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌رۆكایه‌تی رۆبێرت مۆلێر ده‌ستنیشانی كردوون و جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستێوه‌ردانیان له هه‌ڵباژدرنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مۆسكۆ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه واشنتۆن ئاراسته‌ی ده‌كات و، چه‌ندین جار جه‌ختی كردۆته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكاش تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یدا نه‌خستۆته روو. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر چه‌ندین به‌رپرس و كۆمپانی رووسیدا سه‌پاندبوو.
H.B