بن سه‌لمان: ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵى بۆ بدات ئێمه‌ش بۆمبى ناووكى پهرهپێدهدهين
دژى ئه‌و رێككه‌وتنه ناووكيهيه كه ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له ته‌مموزى 2015 له ڤيه‌ننا واژوويان له‌سه‌ر كردووه
K24 – هه‌ولێر:
جێنشينى سعووديه، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، رايگه‌ياند، سعوديه بۆمبى ناووكى پێشده‌خات، ئه‌گه‌ر ئێرانى ركابه‌رى هه‌نگاوى له‌و شێوه‌يه بنێت.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى بى ئێسى ئه‌مريكى، جێنشينى سعووديه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان گوتى: "سعووديه نايه‌وێت چه‌كى ناووكى به‌رهه‌مبهێنێت. به‌ڵام بێ هيچ دوودڵييه‌ك په‌ره‌ى پێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌نگاو له‌و باره‌يه‌وه بنێت".
هه‌ردوو وڵاتى سعووديه و ئێران به ركابه‌رى سياسى و مه‌زهه‌بى يه‌كدى و نه‌يارى كلاسيكى يه‌كدى هه‌ژمار ده‌كرێن و له ژماره‌يه‌ك وڵاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له رێى بريكارهكانيانهوه شه‌ڕى يه‌كدى ده‌كه‌ن، له‌وانه له عێراق، سووريا، يه‌مه‌ن و لوبنان.
مير محه‌ممه‌د، كه هاوكات وه‌زيرى به‌رگرى سعوديهيه، ساڵى رابردوو، رايگه‌ياند، سعووديه هه‌وڵده‌دات ده‌سته‌به‌رى به‌ڕێوه‌بردنى ململانێ له ناو ئێران‌دا بكات، له به‌رامبه‌ردا ئێران رايگه‌ياند، جگه له مه‌ككه و مه‌دينه هه‌موو ناوچه‌كانى سعووديه ده‌كه‌نه ئامانج.
سعووديه، دژى ئه‌و رێككه‌وتنه ناووكيهيه كه ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له ته‌مموزى 2015 له ڤيه‌ننا واژوويان له‌سه‌ر كردووه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه، خۆرئاوا سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێت و له به‌رامبه‌ريشدا ئێران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌بێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له 12ى ئايارى داهاتوو ده‌خرێته‌وه به‌رده‌ست سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌گه‌ر واژوو له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى نه‌كات، ئه‌مريكا سزاكانى به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئيسرائيل رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ناووكى، ركابه‌ره عهرهبهكانيشى هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ده‌ن و ره‌وشى ناوچه‌كه زياتر ئاڵۆز ده‌بێت.
تا ئێستا ئيسرائيل په‌يمانى قه‌ده‌غه‌كردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى واژوو نه‌كردووه، كه له 1970 راگه‌يه‌ندراوه و ئاماده نييه، رێگه به پشكنينى دامه‌زراوه‌كانى بدات.
سعووديه له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رقاڵى سوود وه‌رگرتنه له وزه‌ى ناووكى بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه و پلانى مير محه‌ممه‌د ئه‌وه‌يه، بۆ داهاتوو سعووديه كه‌متر پشت به كه‌رتى نه‌وت ببه‌ستێت.
سعوديه كه گه‌وره‌ترين سه‌رچاوه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته بۆ جيهان، رايگه‌ياندووه، ده‌خوازێت سوود له ته‌كنۆلۆجياى ناووكى له بوارى مه‌ده‌نيدا وه‌ربگرێت.
هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا، كۆرياى باشوور، رووسيا، فه‌ره‌نسا و چين كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ گرێبه‌ستى چه‌ندين مليار دۆلارى به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى يه‌كه‌م وێستگه‌ى ناووكى له سعووديه.
به گوێره‌ى ياساكانى ئه‌مريكا، كۆمپانياكانى ئه‌و وڵاته رێگه‌يان پێدراوه، ته‌كنۆلۆجياى ناووكى له وڵاتێكى ديكه په‌ره پێبده‌ن، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ واشنتن واژوو كرد و رازى بوو به‌وه‌ى هه‌وڵى پيتاندنى يۆرانيۆم نه‌دات و دووباره سووته‌مه‌نى ناووكى بهكارنههێنێتهوه له بوارى سه‌ربازيدا.
پێشتر سعووديه، ره‌تيكردبوويه‌وه هيچ رێككه‌وتنێك واژوو بكات، كه رێگرى لێبكات له پيتاندنى يۆرانيۆم له داهاتوودا.
سه‌رچاوه: هاف پۆست
ئ.ر