فه‌ره‌نسا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كچی شای سعوودیه ده‌رده‌كات
"خاتوونی شازاده فه‌رمانی به پاسه‌وانه‌كه‌ی كردووه ئه‌و پیشه‌وه‌ره ئه‌شكه‌نجه بدات.. دوای لێدانێكی زۆر سوكایه‌تیشیان پێ كردووه"
K24- هه‌ولێر:
سایتی ئه‌لیكترۆنی "لۆ فیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه، دادگای فه‌ره‌نسا یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ شازاده حسسهی كچی شا سه‌لمان، كه ده‌كاته خوشكی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌ركردووه.
ئه‌و سایته فه‌ره‌نسییه ئاشكرایكرد، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شازاده حسسه فه‌رمانی به پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی كردووه، یه‌كێك له پیشه‌وه‌ران ئه‌شكه‌نجه بدات، كه له شوقه‌كه‌ی له پاریس كاری بۆ ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته فه‌ره‌نسییه، یاداشته‌كه له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌كراوه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه كردووه، كه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه له هه‌فته‌نامه‌ی "لۆ بوان"ی فه‌ره‌نسی بڵاو كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كردووه، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2016، یه‌كێك له پیشه‌وه‌ران بۆ كارێكی تایبه‌تی شازاده سه‌ردانی شوقه‌كه‌ی حسه‌ی له یه‌كێك له شه‌قامه ناوداره‌كانی پاریس كردووه و، له كاتی وه‌رگرتنی زانیاری، ئه‌و پیشه‌وه‌ره به دادگای راگه‌یاندووه، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كه‌ی بكات، وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی شوقه‌ی شازاده‌ی گرتووه، بۆئه‌وه‌ی له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و وێنانه پێوه‌ری شوقه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ڵام كچی شای سعوودیه به‌وه‌ی تۆمه‌تبار كردووه، كه وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی شوقه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گرتووه، تاوه‌كو به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بفرۆشێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌و پیشه‌وه‌ره فه‌رنسییه گوتوویه‌تی، گرتنی وێنه‌ی شوقه‌كه، خاتوونی شازاده‌ی زۆر توڕه كرد و فه‌رمانی به پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی كرد، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی بدات، به‌تایبه‌ت له سه‌ر و روخسارییه‌وه و، دوای ئهشكهنجهدانیش سووكایه‌تی پێكردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پیشه‌وه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاسه‌وانه‌كه‌ی خوشكی محه‌مه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی پێكردووه بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و ده‌سته‌كانی بنووشتێنێتهوه، بۆئه‌وه‌ی قاچه‌كانی خاتوونی شازاده ماچ بكات و، دووپاتیكرده‌وه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك رێگه‌ی پێدراوه شوقه‌كه‌ی شازاده جێ بهێلێت، به‌ڵام كه‌ل و په‌له‌كانی زه‌وت كراون.
هه‌وره‌ها له یه‌كی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2016، به تۆمه‌تی توندوتیژی، به‌كارهێنانی چه‌ك، دزیكردن و هه‌ره‌شه‌ی كوشتن، سكاڵای له‌سه‌ر پاسه‌وانی تایبه‌تی شازاده‌ش تۆماركردووه.
H.B