دیلێكی ئه‌فغانی 7 چه‌كداری تاڵیبان ده‌كوژێت و له‌ده‌ست ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه راده‌كات
چه‌كی یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ده‌ست راكێشاوه كه بۆ پاسه‌وانیكردنی ئه‌و راسپێردرابوون و جگه له كوشتنی 7 كه‌س 18ی دیكه‌شی بریندار كردووه
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیێكی ئه‌فغانی، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به‌دیل گیرابوو، له ده‌رفه‌تێكدا توانی 7 چه‌كداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بكوژێت و له‌ده‌ستیان را بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئینته‌ر فاكس، عه‌بدولڕه‌ئوف مه‌سعود، جێگری به‌رپرسی پۆلیسی ویلایه‌تی باكتیكا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه راكردووه، ناوی ئه‌فال خانه، كه ده‌كاته برای دورای خان، سه‌رۆكی پۆلیسی ناوخۆ و، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه به‌دیل گیرابوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، شه‌وی رابردوو ناوبراو چه‌كی یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ده‌ست ده‌ركێشاوه، كه بۆ پاسه‌وانیكردنی ئه‌و راسپێردرابوون و، دواتر ته‌قه‌ی له‌و چه‌كدارانه كردووه، كه له‌ده‌وروبه‌ری بوون و، له ئه‌نجامدا 7 چه‌كداری تاڵیبانی كوشتووه و 18ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
پاش ئه‌و رووداوه‌ش، خان توانیویه‌تی به ئۆتۆمۆبیلێكی چه‌كدارانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رابكات.
H.B