پێنتاگۆن: ئێران ده‌ستوه‌رده‌داته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق
پارەیەكی زۆری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكردووە
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری ئەمریكا، جيمس ماتيس، رايگه‌ياند، بەڵگەی تەواویان لەبارەی دەستێوەردانی ئێران لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراقدا لەبەردەستە.
ماتيس گوتیشی: تاران پارەیەكی زۆری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكردووە، كە كاریگەری لەسەر كاندیدەكان و دەنگدەرانیش دەبێت.
بڕیارە 12ی مانگی ئایاری داھاتوو ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
له ناوخۆى عێراقدا، ململانێى نێوان لايه‌نه‌كان بۆ كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن تا دێت زياتر ده‌بێت.
ئ.ر