سه‌رۆك بارزانى: ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژى هه‌ڵه‌بجه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵڕۆژى تاوانى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌وه په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵڕۆژى تاوانى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌وه رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژى شاره‌كه.
سه‌رۆك بارزانى، له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، په‌يامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ له كاتێكدا كه هێشتا ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لى كوردستان به‌رده‌وامن، يادى كۆمه‌ڵكوژى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ينه‌وه، له دڵه‌وه په‌يامى هاوسۆزى بۆ ئه‌و خێزان و خۆشه‌ويستانه ده‌رده‌بڕم، كه به هۆى بۆردومانى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه شه‌هيد بوون. ئه‌و بۆنه و ياده دڵته‌زێنه له دڵ و ده‌روونماندا ده‌مێنێته‌وه".
سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى نووسيوه: "راسته حزبى به‌عس له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه. به‌ڵام ئه‌و تاوانانه له ژێر سايه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقى خاوه‌ن سه‌روه‌رى روويانداوه. هه‌ربۆيه ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسه له‌و كۆمه‌ڵكوژييه و پێويسته قه‌ره‌بووى بكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى كيميايبارانى شارى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا قه‌ره‌بووى قوربانيانى ئه‌و تاوانه نه‌كراوه‌ته‌وه.