باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا: ئه‌مڕۆ رۆژى ماته‌مينى عێراقييه‌كان و هه‌رێمى كوردستانه
ئه‌مريكا پابه‌ندى خۆى بۆ پشتيوانيكردنى عێراق دووپاتده‌كاته‌وه له پێناو رێگريكردن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگهى وته‌بێژى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا، به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵڕۆژى كيميايبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، له ساڵڕۆژى كيميايبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مريكا پابه‌ندى خۆى بۆ پشتيوانيكردنى عێراق دووپاتده‌كاته‌وه له پێناو رێگريكردن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌مڕۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ سييه‌مين ساڵڕۆژى كوشتارى هۆڤيانه كه له هه‌ڵه‌بجه روويدا، كاتێك رژێمى سه‌دام حوسێن چه‌كى كيميايى بۆ كوشتنى زياتر له 5000 هه‌زار هاووڵاتى مه‌ده‌نى بێ تاوان له 20 خوله‌كدا به‌كارهێنا و به هۆيه‌وه زياتر له 10 هه‌زار هاووڵاتى ديكه بريندار بوون".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و بۆنه خه‌مناكه رۆژى پرسه و ماته‌مى عێراقييهكانه. به تايبه‌تى له هه‌رێمى كوردستانى عێراق. نێرده‌ى ئه‌مريكى بۆ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون، پرسه و سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌وانه ده‌كات، كه كه‌سوكاريان له‌و رۆژه‌دا له هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها هاوسۆزى خۆى بۆ ئه‌وانه ده‌رده‌بڕێت، كه هێشتا به ده‌ست كاريگه‌رييه درێژخايه‌نه‌كانى ئه‌و هێرشه‌وه دواى 30 ساڵ ده‌ناڵێنن".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "له‌م رۆژه خه‌مناكه‌دا، ئه‌مريكا پابه‌ندى خۆى به پشتيوانيكردنى عێراق، (كه به درێژايى مێژوو سهرزهمينى گرووپى جياجياى ره‌گه‌زى و ئاينيى بووه) و گه‌لى عێراق دووپاتده‌كاته‌وه، له هه‌وڵه‌كانى بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره تاوانانه و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى فره چه‌شن و گه‌شه‌كردوو و ديموكراتى".
ئ.ر