بۆ رازیكردنی دڵی تره‌مپ ئه‌وروپا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
"سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا رێگری له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی ئه‌و وڵاته ده‌كات و سنوورێك بۆ قه‌یرانی سووریاش داده‌نێت"
K24- هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا پێشنیازی سه‌پاندنی سزای نوێی ئه‌وروپییان به‌سه‌ر ئێران‌دا كردووه، بۆئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌شداریكردن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت، كه هه‌میشه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات.
ئه‌و سێ وڵاته دووپاتیانكردۆته‌وه، سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا، رێگری له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی و سنوورێكیش بۆ قه‌یرانی سووریا داده‌نێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه گوتوویانه، ئه‌وان دڵنیان، پێشنیازه‌كه‌یان رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك پێشێل ناكات.
له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپ، سڕكردنی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێرانی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا درێژكرده‌وه و، به‌ڵێنیشیدا ئه‌مه دوایین جاره سڕكردنی سزاكان درێژ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاته ئه‌وروپییه به‌شداره‌كان له رێككه‌وتنه‌كه‌دا دیباجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌موار نه‌كه‌نه‌وه، كه به‌بڕوای تره‌مپ چه‌ندین كه‌م و كوڕی تێدایه، ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له ساڵی 2015 به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1 واژۆ كرا، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه پێویسته ئێران ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگیرێن. ئه‌وكات باراك ئۆباما كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌دا ده‌كرد، به‌ڵام دوای هاتنی دۆناڵد ترمپ بۆ كۆشكی سپی، تره‌مپ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرد و، هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات.
H.B