تره‌مپ چین تووڕه ده‌كات
چین داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات یاسایه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به پرۆژه یاسایه‌ك له باره‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تایوان، چین تووڕه ده‌كات، چونكه بیجینگ تا ئێستاش له‌و بۆچوونه‌دایه، تایوان هه‌رێمێكی سه‌ر به چینه.
به گوێره‌ی چاودێران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گرژی زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته درووست ده‌كات به تایبه‌تیش له رووی بازرگانییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ پێناسه‌ی گومركی نوێی سه‌پاند و داوای له چین كرد، كێشه‌كانی ته‌رازووی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانی ئه‌مه‌ریكا كه‌متر بكاته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "روسیا الیوم"، له‌لای خۆیه‌وه چین، یاسا نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه و لو كانگ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، بیجینگ دژی ئه‌و یاسایه‌یه و داواش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات پابه‌ندی "چینی یه‌كپارچه بێت" و په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ تایوان بپچڕێنێت.
باڵیۆزخانه‌ی چینیش له ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و یاسایه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: "به‌نده‌كانی یاساكه پێشێلكاری مه‌ترسیداری به‌رامبه‌ر بنه‌مای چینی یه‌كپارچه تێدایه، كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكایه".
باڵیۆزخانه‌ی چین داواش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و فه‌رمییانه هه‌ڵبگڕێت له‌گه‌ڵ تایوان.
هه‌رچه‌نده هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و تایوان نییه، به‌ڵام ئه‌و یاسا نوێیه ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌كات، له‌هه‌ر ئه‌گه‌ر و هێرشێكی ده‌ره‌كی، به‌رگری له تایوان بكات و ئه‌مه‌ریكاش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كی تایوان ده‌بێت.
دۆگلاس بال، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكییه و له ساڵانی 2002-2006 نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه له تایوان، رایده‌گه‌یه‌نێت، یاساكه هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ناگۆڕێت و خه‌سڵه‌تی پابه‌ندبوونی تێدا نییه.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا لای خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگه به به‌رپرسانی باڵای تایوان بدات سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی واشنتنیش سه‌ردانی تایوان ده‌كه‌ن.
تایوان دوورگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی چین و ناكۆكی زۆریان له‌گه‌ڵ بیجینگ هه‌یه، ئه‌وان خۆیان به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن و بیجینگیش پێی وایه هێشتا به‌شێكه له چین.
ا. م