رووسیا 23 دیلپۆماتكاری به‌ریتانی ده‌رده‌كات
سیخوڕێكی پیشووی رووسیا كێشه ده‌خاته نێوان مۆسكۆ و له‌نده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، بۆ جاری سێیه‌م، بانگهێشتی لۆری بریستۆ، باڵیۆزی به‌ریتانیایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌یسی تێوه‌گلانی مۆسكۆ له هێرشكردنه سه‌ر سیخوڕێكی پێشوو، وه‌ڵامی له‌نده‌ن بده‌نه‌وه.
سیخوڕێكی پێشووی رووسیا، به‌ناوی سێرگی سكریپال و یۆلیای كچی له له‌نده‌ن به گازی ژه‌هراوی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به‌ریتانیا تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته پاڵ مۆسكۆ، به‌ڵام رووسیا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ش، په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و رووسیا گرژی تێكه‌وتووه و له‌نده‌نیش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی، به هێرشی كیمیایی وه‌سف ده‌كات، كه تێیدا سكریپال كراوه‌ته ئامانج.
به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا، دوای ئه‌و رووداوه بڕیاریاندا 23 دیپلۆماتكاری رووسی له له‌نده‌ن ده‌ربكه‌ن.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ به هه‌مان هه‌نگاو وه‌ڵامی به‌ریتانیا ده‌داته‌وه و 23 دیپلۆماتكاری به‌ریتانی له رووسیا ده‌رده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش مۆڵه‌تی پێداون بۆ ئه‌وه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ره‌زامه‌ندی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له سان پێترسبێرگیش وه‌رده‌گرێته‌وه و رێگه نادرێت ئه‌و كۆنسوڵخانهیه بكرێته‌وه، هاوكات ته‌واوی چالاكییه رۆشنبیری و كولتوورییه‌كانی به‌ریتانیاش له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی راده‌گرێت.
له باره‌ی چۆنیه‌تی هێرشه‌كه‌ش بۆ سه‌ر سێرگی سكریپال، ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگری رووسیا و یۆلیای كچی، رۆژنامه‌ی "تهلهگفراف"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتووه و خراوه‌ته ناو جانتاكی یۆلیای كچی.
رۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێده‌چێت كه‌سانی نه‌ناسراو، دزه‌یان كردبێته ناو شوقه‌كه‌ی یۆلیا سكریپال، ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له مۆسكۆ و مادده‌ی "نۆڤیچۆك"، كه مێشك ئیفلیج ده‌كات، خستووه‌ته ناو جانتای یۆلیا به‌ر له‌وه‌ی له 3ی مانگی ئادار، له مۆسكۆوه به‌ره‌و له‌نده‌ن گه‌شت بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی، ئێستا باری ته‌ندرووستی سكریپال و یۆلیای كچی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكدان.
ا. م