تره‌مپ سووریا به 4 ملیار دۆلار ده‌فرۆشێته شا سه‌لمان
"تره‌مپ به شا سه‌لمان و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: ئه‌و بڕه پاره‌یه مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ـى ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شا سه‌لمان، شای سعوودیه پێشنیاز كردووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكشێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا شانشینی سعوودیه 4 ملیار دۆلار به تره‌مپ بدات.
له گوتاره‌كه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا كه له 16ی ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شای سعوودیه، تره‌مپ پێشنیازی كردووه، په‌له له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكات، به‌ڵام پێویسته له‌به‌رامبه‌ردا، ریاز بڕی 4 ملیار دۆلار به واشنتۆن بدات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له چه‌نده سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانیان نه‌كردووه بڵاویكردۆته‌وه، تره‌مپ به شا سه‌لمان، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا.
"واشنتۆن پۆست" ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "كۆشكی سپی ده‌یه‌وێت بڕێك پاره له عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌وه ده‌ستبكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی له ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا خه‌رج بكات، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه له ده‌ست رێكخراوی داعش رزگاركراون" و دووپاتیشی كردۆته‌وه، "ئامانج له‌و پلانه‌ی تره‌مپ، بۆ رێگریكردنه له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن رژێمی سووریا و هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌سه‌د، هه‌روه‌ها رێگریكردن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه".
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، "شاندی سعوودیه كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی واشنتۆن یاوه‌ری محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه ده‌كه‌ن!". به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان واشنتۆن و ریاز، سعوودیه چی ده‌ستده‌كه‌وێت.
H.B