"پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان"
شاندێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، مزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات.
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان پێشتر له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆیانه‌وه، داوكارییهكیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆئه‌وه‌ی واشنتۆن نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات، تاوه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
وته‌بێژی هۆزه سوننیه‌كان ئاشكراشیكرد، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و داواكاری ئه‌وانی داوه‌ته‌وه و گرێنتی به‌وان داوه، به‌م نزیكانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی به‌غدای راگه‌یاندووه، كه پێویسته پیشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رجه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و، ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا پێك بهێندرێت و گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانیشی له‌و هه‌نگاوه ئاگاداركردۆته‌وه.
حوێت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكییان راگه‌یاندووه، دوای نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان و، به سیسته‌مكردنی حه‌شدی شه‌عبی له ریزه‌كانی سوپای عێراق، له‌لایه‌ك به‌شێك له چه‌كدارانی داعش چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان و هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه درووست كردووه، بۆیه داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، هه‌رچی زووه هاوكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان بكات، چونكه وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، پێشمه‌رگه قوربانی زۆری بۆ رزگاركردن و پاراستنی ناوچه‌كانیان داوه و، بوونی حه‌شدی شه‌عبیش له ناوچه‌كانیان به غیابی پێشمه‌رگه، مه‌ترسی هه‌ره‌شه‌ی تایفه‌گه‌ری و دژایه‌تیكردنی ئاینه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كانیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له شنگال.
وته‌بێژی عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا دووپاتیكرده‌وه، نه‌ك ته‌نیا عه‌ره‌بی سوننه، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی عه‌ره‌بی داعش چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ته‌واوی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ش ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ھێزەکانی پێشمەرگە و حکومەتی ھەرێم لەو بارەیەوە ھیچ لێدوانێکیان نەداوە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، رۆژبه‌ڕۆژ چالاكی و جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه روو له‌زیادبوونه.
H.B