كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات
واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی شاهانه‌ی ئه‌رده‌نی، له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیاكه، لە رۆژی 1/4/2018ـەوە هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئه‌رده‌ن دەست بە گەشتە نیودەوڵەتییەکان له هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ هه‌موو شوێنه‌كانی جيهان.
كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ئێستادا تكیتی گه‌شته‌كان به‌رده‌ستن بۆ گه‌شتیاران و داشکاندنیش بۆ گەشتە یەکەمەکانی هێڵەکەی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەکات.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئەو هێڵە هەفتانە نۆ گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چوار گەشتیش بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەنجام دەدات.
رۆژی 13ى ئادار/ مارس, به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرایه‌وه، كه له 29ی ئه‌یلوولی 2017ه‌وه، گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی قه‌ده‌خه كرابوو.
ا. م