كچێك لە دھۆك بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەروو
K24 - دھۆك
كچێكی 15 ساڵە لە شاری دھۆك، بە دەمانچەی باوكی كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رووداوەكە بەھۆی دەستكاری كردنی دەمانچەوە روویداوە.
ملازم ھەژار رەسوڵ، لە پۆلیسی دھۆك بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 15 ساڵ، بەناوی ستێرین بەشار رەشید، لە گەڕەکی ماسیکی شاری دهۆك بە دەمانچەی باوکی بەهەڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
گوتیشی : "بە گوتەی کەسوکاری کچەکە، ئەو رووداوە بەهۆی دەستكاری كردنی دەمانچەوە روویداوە، ستێرین بە نەزانی دەستکاری دەمانچەکەی باوکی کردووە و فیشکەکێكی پێدا تەقیووەتەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە".