كریستیانۆ به باشترین یاریزانی 2017 ده‌ستنیشان كرا
كریستیانۆ گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و خه‌ڵاته‌كه‌ی له چنگی 2 ئه‌ستێره‌ی ركابه‌ری ده‌رهێنا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا، لیۆناردۆ گاردیمی راهێنه‌ری مۆناكۆش به باشترین راهێنه‌ری پورتوگال دیاری كرا.
شه‌وی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشانی جۆرجینا رۆدریگێزی هاوڕێ كچه‌كه‌ی به‌شداری له ئاهه‌نگی باشترینه‌كانی 2017ـی پورتوگالی كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، ئه‌لێكسانده‌ر چێفرین سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2017ـی وڵاته‌كه‌ی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌خشی.
هاوشانی كریستیانۆ دوو یاریزانی دیكه‌ش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2017ـی پورتوگال ده‌ستنیشان كرا بوون كه پێكهاتبوون له (بێرناردۆ سیلڤا ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (رۆی پاتریسیۆ ـ گۆڵپارێزی سپۆرتینگ لیسبۆنا)، به‌ڵام كریس هه‌ردووكیانی له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه بێبه‌ش كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ده‌ستخستنی خه‌ڵاته‌كه گوتی: هه‌رگیز ناتوانم ساڵی 2017 له‌بیر بكه‌م، ساڵی رابردوو سه‌لماندمان كه ئێمه باشترینی جیهانین، سووپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه متمانه‌یان به من به‌خشی و خه‌ڵاته‌كه‌یان پێشكه‌شی من كرد.
