نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گه‌یشتنی هاوكاری بۆ عه‌فرین و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌كات
تائێستاش زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له‌ناو شاری عه‌فرین ماونه‌ته‌وه كه زیاتر له نیوه‌یان منداڵن و پێویستییان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی 104 هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ له ناوچه‌ی عه‌فرین ئاواره بوونه، له‌كاتێكدا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له ناوچه‌كانی نزیك له سنووری عه‌فرین ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریا.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گه‌یاندنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین و غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له غوته ئاواره بوون.
ئه‌ندرێیه ماهیسیچ، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه مرۆییه نه‌خوازراوه نیگه‌رانه، كه به‌م دواییانه رووی له وڵاتی سووریا كردووه و به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی عه‌فرین و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، به هه‌زاران كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردان بوونه".
ماریكسی میركادۆ، وته‌بێژی رێكخراوی مافی منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یونسێف" ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی له70% له‌و 50 هه‌زار كه‌سه‌ی له غوته ئاواره بوونه، ئافره‌ت و منداڵن و، زۆربه‌ی منداڵان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون و هه‌ناسه‌دان بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، تائێستاش زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له‌ناو شاری عه‌فرین ماونه‌ته‌وه، كه زیاتر له نیوه‌یان منداڵن و پێویستییان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
له‌لایه‌ك به‌هۆی هێرشی سوپای توركیا و گروپه‌كانی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هه‌زاران كه‌س له‌و دوو ناوچه‌یه ئاواره بوونه و، له دۆخێكی هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێنن.
H.B