ڤیدیۆ.. ساڵح موسلم: ئه‌ردوغان ئاماده‌یه له‌پێناو دژایه‌تیكردنی كورد ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د ماچ بكات
"سه‌ره‌تا توركیا ده‌یویست هه‌موو كاره‌كانی به‌و گروپه تیرۆریستیانه بكات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆیه ناچار بوو خۆی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بدات"
K24- هه‌ولێر:
ساڵح موسلم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م، له‌كاتی به‌شداریكردنی بڵاوكراوه‌ی ده‌نگووباسی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دۆخی عه‌فرین كۆده‌نگییه‌كی له‌نێوان هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان درووست كردووه و، سه‌رجه‌م تاكێكی كورد عه‌فرین به شه‌ره‌فی خۆی ده‌زانێت.
موسلم له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ ئه‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید مانگرتنیان بۆ عه‌فرین راگه‌یاندووه، به‌شداری بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی كوردستان 24دا كرد و جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ور‌وپا داوای پشتگیریمان بۆ عه‌فرین و دۆزی كورد كردووه و هه‌نگاوی باش له‌م پێناوه‌دا نراوه"، هه‌وره‌ها گوتیشی: "تا دوا ئامانج له‌سه‌ر هه‌وڵ و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و قۆناغی باشمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیوه".
ساڵح موسلم دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و خه‌باته‌ی له ناوخۆی كوردستان ده‌كرێت، له‌ده‌ره‌وه‌ش پشتگیری باشی لێ ده‌كرێت و، له‌كۆتاییشدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه".
سه‌باره‌ت به جیاوازی له دید و هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی عه‌فرین و دۆزی كورد به گشتی، موسلم جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ر وڵاتێك به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ناوچه‌كه ره‌فتار ده‌كات".
تایبه‌ت به په‌وه‌ندی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌میش، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م دووپاتیكرده‌وه: "عه‌فرین رۆڵێكی گه‌وره‌ی له نزیككردنه‌وه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه كوردییه‌كاندا گێڕاوه، ئێمه چاوه‌ڕێی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، له‌ژێر باری دوژمنانی گه‌لی كورد بێنه ده‌ره‌وه و روو له باوه‌شی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن".
موسلم گوتی: "تادێت كورد پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رزتر ده‌كاته‌وه و له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیشه‌وه پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشكه‌شكاری كوردستان 24 سه‌باره‌ت به نیازی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ساڵح موسلم جه‌ختی كرده‌وه: "هه‌موو شتێك له ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕێ ده‌كرێت و مه‌ترسییه‌كانی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر كورده، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاش هه‌یه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "هه‌ر شوێنێك كوردی لێبێ، بۆ توركیا و ئه‌ردوغان هیچ جیاوازییه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی پیلانه‌كانی ئه‌نقه‌ره بێت، هه‌ولێریش به‌ده‌ر نییه له‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چاویان تێ بڕیوه و ئامانجی توركیا ونكردنی كورده به‌یه‌كجاری".
رونیشیكرده‌وه، "توركیا ده‌یه‌وێت عه‌فرین بكات به پایته‌ختی تیرۆریستان، بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا به خواستی خۆی به‌ره‌و هه‌ر وڵات و قه‌واره‌یه‌ك جووڵه‌ی پێ بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت".
ساڵح موسلم ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "سه‌ره‌تا توركیا ده‌یویست هه‌موو كاره‌كانی به‌و گروپه تیرۆریستیانه بكات، كه پشتگیری لێ ده‌كات، به‌ڵام كه زانی له‌و كاره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ناچار بوو خۆی هه‌وڵ بدات ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات".
سه‌باره‌ت به رۆڵی رووسیا و ئێران له نزیككردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق، موسلم گوتی: "توركیا له‌سه‌رتاوه ئاماده بووه هه‌ر شتێك بكات كه كورد به مافه‌كانی نه‌گات، پێشتریش به‌رپرسانی سووریا به‌ئاشكرا رایانگه‌یاندووه، چه‌ندین جار دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره له تارانی پایته‌ختی ئێران هه‌بووه". موسلم دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌ردوغان ئاماده‌یه ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د ماچ بكات، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی دژایه‌تی كورد بكات".
گوتیشی: "ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م، له سه‌ره‌تاوه یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بۆ پاراستنی سڤیل دامه‌زراون، وڵاتانی جیهانیش بۆیه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه".
له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌دانی مونبجیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست سوپای توركیاوه، موسلم به‌راشكاوانه گوتی: "ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رووسیا له عه‌فرین نیشانی ئێمه‌یدا، ئه‌مه‌ریكاش له مونبج ئه‌و هه‌ڵوێسته بنوێنێت، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره بكات، نه‌ك له‌به‌ر ئێمه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن له ناوچه‌كه زۆر له‌و ئاسته گه‌وره‌ترن كه ده‌ستبه‌رادری مونبج بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش له سووریا هه‌یه".
H.B