به وێنه.. ئه‌و 6 ئه‌ستێره‌یه‌ی له یه‌ككاندا خواستیان بۆ دوو جۆره وه‌رزشی جیاواز هه‌یه
بۆڵت یه‌كه‌م یاریزان نییه كه كاروانی وه‌رزشی خۆی له یارییه‌كی دیكه‌دا تاقی ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یوساین بۆڵت ریكۆردی پێوانه‌یی له بردنه‌وه‌ی مێدالیا له پێشبڕكێی راكردن و ئۆڵمپیك تۆمار كرد، ئێستا روویكردۆته جیهانی تۆپی پێ، پێشتر ماوه‌یه‌ك له مانچێسته‌ر یونایتد مه‌شق و راهێنانی كردووه و ئێستاش له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌كاری و درێژ به كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌دات. پێشتر چه‌ندان یاریزانی دیكه هه‌مان كاریان كردووه و یارییه‌كی دیكه‌ی جیاوازیان تاقی كردۆته‌وه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبه‌ری سویدی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد، هه‌میشه توانای خۆی له یاری تایكواند ده‌رخستووه، له ته‌مه‌نی 17 ساڵی ده‌ستی به یارییه كرد و بووه خاوه‌نی پشتێنی ڕه‌ش له تایكواندووه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی، ئه‌یاكس، یوڤێنتۆس و ئینته‌ر میلان له یاریكردن له تایكواند به‌رده‌وام بوو، له 2010 له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی ئیتاڵیا پشتێنی ڕه‌شی شه‌ڕفیان پێبه‌خشی و رێزیان لێنا.
جۆ هارت گۆڵپارێزی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، ماوه‌یه‌كی زۆر له نێوان ساڵانی 2003 تا 2005 یاری بۆ یانه‌ی كریكێتی شروزبری ئینگلیزی كردووه و ئه‌زموون و ئاره‌زووییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌م یارییه هه‌یه.

گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی كه 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌رید بردۆته‌وه، ئه‌زموونێكی زۆری له یاری هۆكی و گۆڕه‌پان و مه‌یدان هه‌یه، جیا له‌وه‌ش زۆربه‌ی گه‌شت و پشووه‌كانی بۆ یاری گۆڵف به‌سه‌ر ده‌بات.
واین روونی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و ئێستای یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن له سه‌رده‌می منداڵی ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ یانه‌ی زۆرانبازی و بۆكسێن هه‌بوو، بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنانی له‌سه‌ر ئه‌م یارییه ده‌كرد.
گاری لینكه‌ر، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌كانی بارسێلۆنا و لێسته‌ر سیتی، پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته جیهانی تۆپی پێ، تا ته‌مه‌نی 16 ساڵی یاری (رێكێتس)ـی ده‌كرد و له‌سه‌رده‌می منداڵی كاپتنی تیپی قوتابخانه‌ی لێسته‌رشایر بوو.