بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوودا سعووديه ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌يشتن به ئيسرائيل كرده‌وه
سعووديه رێگه‌ى دا گه‌شتى فڕۆكه به ئاسمانى وڵاته‌كه‌يدا بگاته ئيسرائيل
K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى دامه‌زراندنى ئيسرائيلدا، سعووديه رێگه‌ى دا گه‌شتى فڕۆكه به ئاسمانى وڵاته‌كه‌يدا بگاته ئيسرائيل.
كۆمپانياى فڕۆكه‌وانى هيندستان دوێنێ پێنجشه‌ممه يه‌كه‌م گه‌شتى فڕۆكه‌ى مه‌ده‌نى له نيودهلهى پايته‌ختى هيندستانه‌وه به ئاسمانى عه‌ره‌بستانى سعووديه بۆ ئيسرائيل ئه‌نجامدا.
كۆمپانيا هيندستانييهكه، يه‌كه‌م كۆمپانيايه مۆڵه‌تى به‌كارهێنانى ئاسمانى سعووديه‌ى بۆ گه‌يشتن به ئيسرائيل وه‌رگرتبێت.
سايتى (Flightradar24)، تايبه‌ت به چاودێرى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى له جيهاندا بڵاويكرده‌وه، گه‌شتى ژماره (AI139) له نيودهلهييهوه به ئاسمانى عه‌ره‌بستاندا گه‌يشته ته‌لئه‌بيب.
له 70 ساڵى رابردوودا، سعووديه رێگه‌ى نه‌داوه ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌شتى فڕۆكه‌وانى به‌ره‌و ئيسرائيل به‌كاربهێنرێت.
فڕۆكه‌ى جۆرى بۆينگ 787، به ماوه‌ى 7 كاتژمێر له نيودهلهييهوه گه‌يشته ته‌لئه‌بيب.
بڕياره ئه‌و كۆمپانيا هيندستانييه، هه‌فتانه 3 گه‌شتى له‌و جۆره به‌ره‌و ئيسرائيل ئه‌نجام بدات.
به‌كارهێنانى ئاسمانى سعووديه، له به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانياكهيه به‌و پێيه‌ى خه‌رجييه‌كانى گه‌شته‌كه‌ى كه‌متر ده‌كاته و رێگه‌ى دوورى بۆ نزيك كردووه‌ته‌وه.
پێشتر سعووديه دووجار رێگه‌ى دابوو ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى بۆ رێى ئيسرائيل به‌كاربهێنرێت، ئه‌و دوو جاره‌ش، يه‌كێكيان جۆرج بوشى كوڕ، سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مريكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مريكا له رێى فڕۆكه‌وه ئاسمانى سعووديه‌يان به‌كارهێناوه.
ئ.ر