سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی هونەرمەند برادەر موسیكی دەکات
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ هونەرمەند برادەر موسیكی بەهۆی کۆچی دوایی (ئەردال)ی کوڕی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد و رایگەیاند کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت و داوای لە خودای گەورە کرد سەبر و ئارامییان پێ ببەخشێت.
دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ هونەرمەند برادەر موسیكی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئەردال)ـی كوڕی هونەرمەندی ئازیزی كورد (برادەر موسیكی)ـیم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هونەرمەند برادەر موسیكی و خانەوادە و كەسوكاریان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەردال بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە باوكی و خانەوادەی ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
8ی تشرینی دووەمی 2026