به وێنه.. داعش مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی له باشووری كه‌ركووك ته‌قانده‌وه
داعش ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و شه‌وی رابردووش، مه‌زارێكی ئایینی له داقوق ته‌قانده‌وه.
رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت وێنه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری ئیسلامی سۆفی له نزیك "ته‌ل حه‌می"ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی داقوق، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووك، ده‌ستییان به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه‌ته‌وه و شه‌وی رابردووش پێنج چه‌كداری حه‌شدی توركمانی كوژران.
هاوكات وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ش حه‌شدیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له كه‌مینێكدا رفاندبوونی.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له كاتێكدایه، له رۆژی 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی له دژی داعش له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام رێكخراوه‌كه ده‌ستی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
ا. م