به ڤیدیۆ.. لێدوانه‌كانی ئه‌م پیاوه له دژی گواردیۆلا میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند
"گواردیۆلا پیاوێكی سه‌خیف و كه‌سایه‌تییه‌كی سفری هه‌یه

مینۆ رایۆلا ئه‌و پیاوه ئیتاڵیایه‌ی له كاتی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان زۆرترین ناوی ده‌هێندرێت، به‌و پێیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سه‌دان یاریزانه و له نێویاندا یاریزانی گه‌وره و ئه‌ستێره‌ی تێدایه، دیارترینیان (ئیبراهیمۆڤیچ، پۆڵ پۆگبا، لوكاكۆ، میختاریان وبالۆتێلی).
مینۆ رایۆلا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری Quoteـی هۆڵه‌ندا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێپ گواردیۆلا راهێنه‌رێكی ترسنووك و سفره، ده‌شڵێت: راسته راهێنه‌رێكی نایابه، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌خیف و كه‌می هه‌یه.
مینۆ رایۆلای گه‌وره بریكاری یاریزانان له جیهان له‌وكاته‌وه‌ی كه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له یانه‌ی بارسێلۆنا یاری ده‌كرد رقێكی گه‌وره‌ی له گواردیۆلا هه‌یه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر گواردیۆلا خۆی پێ راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه با چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ده‌ست بهێنێت.