حكومه‌تى هه‌رێم ئيدانه‌ى "هێرشه تيرۆريستييه‌كه‌ى" فه‌ره‌نسا ده‌كات
ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه چهكدارييهى كرد، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له باشوورى فه‌ره‌نسا روويدا
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه چهكدارييهى كرد، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له باشوورى فه‌ره‌نسا روويدا و بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتييه‌ك.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياندووه، "سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره فه‌ڕه‌نسييه ده‌كه‌ين كه دواى نواندنى قارهمانيهتييهك بۆ ڕزگاركردنى بارمته‌يه‌كى سڤيل، له ئه‌نجامى كاره تيرۆرستييه‌كه‌ى پێرێى باشوورى فه‌ره‌نسادا، دوێنێ به هۆى سه‌ختيى برينهكانييهوه گيانى له ده‌ست دا".
هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم له به‌ياننامه‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: "سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سێ قوربانييه‌كانى ديكه و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ين، هاوده‌ردى و هاوخه‌ميمان له‌گه‌ڵيان ده‌رده‌بڕين و به توندى ئه‌و كاره تيرۆرستييه ترسنۆكه ئيدانه ده‌كه‌ين".
رووداوى به بارمته‌گرتنى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى له باشوورى فه‌ره‌نسا، رۆژى هه‌ينى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو روويدا و دواتر پۆليس و هێزه ئه‌منييه‌كانى فه‌ره‌نسا توانيان ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئ.ر