مێسی له 2018 هه‌وڵ و كۆشش بۆ ئه‌م 12 ده‌ستكه‌وته ده‌كات
ده‌ستخستنی یه‌كێكیان، مێسی ده‌كاته یه‌كه‌م یاریزانه به درێژایی مێژووی تۆپی پێ
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له 2018 خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی 12 ناسناو ئاماده ده‌كات.
ساڵی 2017 بۆ كریستیانۆ سه‌رده‌مێكی مێژوویی و پڕده‌ستكه‌وت بوو، كه تێیدا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ناسناوی لالیگا، چامپیۆنزلیگ، جامی یۆرۆی ئه‌ورووپای له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و بۆ پێنجه‌مجار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی برده‌وه و ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی یه‌كسان كرده‌وه.
مێسی له 2018 به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستی پێكردووه و به 25 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و له ناسناوی خوله‌كه‌ش نزیكبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته فایناڵی جامی شا كه له مانگی داهاتوو رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ده‌بنه‌وه.
لیۆنێل مێسی له 2018 بۆ تۆماركردنی 12 ژماره‌ی پێوانه‌یی تێده‌كۆشێت كه پێكهاتوون له‌مانه‌ی خواره‌وه.
1ـ ده‌ستخستنی ناسناوی سییانه (جامی شا، لالیگا و چامپیۆنزلیگ) بۆ سێیه‌مجار له نێوان 2009 تا 2015.
2ـ ده‌ستخستنی شه‌ش ناسناو له ساڵێك بۆ دووه‌مجار (جامی شا، لالیگا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، چامپیۆنزلیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كان).
3ـ ده‌ستخستنی حه‌وت ناسناو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا: (جامی جیهانی یانه‌كان، جامی شا، لالیگا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، چامپیۆنزلیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كان).
4ـ تێپه‌ڕبوونی له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین.
5ـ بردنه‌وه‌ی پێڵاوی زێرینی ئه‌ورووپا بۆ پێنجه‌مجار.
6ـ بردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگ
7ـ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، یه‌كه‌مین خه‌ونی مێسی ییه.
8ـ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ریكۆردی كریستیانۆ و بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا بۆ چواره‌مجار.
9ـ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ریكۆردی كریستیانۆ و بردنه‌وه‌ی چواره‌م ناسناوی جامی جیهانی یانه‌كان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا.
10ـ شكاندنی ریكۆردی كریستیانۆ كه خاوه‌نی 7 گۆڵه له جامی جیهانی یانه‌كان، له كاتێكدا مێسی 5 گۆڵی هه‌یه و دووه‌م گۆڵكاری مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه.
11ـ نزیك بوونه‌وه له تیلمۆ زارا خاوه‌نی ریكۆرده له لالیگا كه 6 جار خه‌ڵاتی گۆڵكاری لالیگای بردۆته‌وه، مێسی ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه بۆ پێنجه‌مجار خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه و له ساڵی داهاتوو ریكۆرده‌كه‌ی یه‌كسان بكاته‌وه.
12ـ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه شه‌شجار خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌ورووپای بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش جیاوازی گۆڵه‌كانی نێوان كریستیانۆ و مێسی له چامپیۆنزلیگ 6 گۆڵه.