مێسی خۆی یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی تانگۆ دیاری ده‌كات

سامپاولی: ده‌گه‌ڕێم به‌ دوای یاریزانێك كه‌ مێسی بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ به‌دڵی بێت

خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مانگی داهاتوو په‌رتووكێك له‌ باره‌ی ژیانی وه‌رزشی و تایبه‌تی خۆی ده‌كات، له‌ باره‌ی مێسی نووسیویه‌تی: مێسی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ دیاری ده‌كات كه‌ هاوشانی ئه‌و یاری ده‌كات.

خۆرخی سامپاولی له‌ باره‌ی لیۆنێل مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ مێسی یاریزانێكی جیاوازه‌ و خۆم به‌ دوای ئه‌و یاریزانانه‌دا ده‌گه‌ڕێم كه‌ بۆ یاریكردن له‌ مێسی گونجاو بێت.

سامپاولی له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر باسی له‌ بارودۆخی مێسی كردووه‌ كه‌ تا ئێستا ناسناوی گه‌وره‌ی بۆ ئارجێنتینا نه‌بردۆته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: مێسی له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌، مۆندیال وه‌كو ده‌مانچه‌یه‌ك وایه‌، ئه‌گه‌ر مێسی به‌ده‌ستی نه‌هێنێت، مۆندیال مێسی ده‌كووژێت.

سامپاولی گوتیشی: من دڵخۆشم كه‌ راهێنه‌ری باشترین یاریزانی مێژووم، كه‌ لیۆنێل مێسییه‌ و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌جه‌نگێت.

لیۆنێل مێسی تا ئێستا له‌ كۆی 43 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 35 گۆڵی كردووه‌، له‌ مۆندیالی 2018ـی رووسیا، ئارجێنتینا له‌ گرووپی چواره‌م هاوشانی كرواتیا، ئایسله‌ندا و نێجیریا یاری ده‌كات.