دواى مووشه‌كبارانكردنى سعووديه، ئه‌مريكا داواى دانووستان له حووسييه‌كان ده‌كات
حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ژماره‌يه‌كى ديكه‌ى مووشه‌كيان ئاراسته‌ى ريازى پايته‌ختى سعووديه كرد
K24 – هه‌ولێر:
حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ژماره‌يه‌كى ديكه‌ى مووشه‌كيان ئاراسته‌ى ريازى پايته‌ختى سعووديه كرد و ئه‌مريكاش ئيدانه‌ى ئه‌و مووشهكبارانهى كرد و داوايكرد، هه‌موو لايه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى دانووستان.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، هێزه‌ر نوێرت، رايگه‌ياند، "پرسه‌ى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييه‌كان ده‌كه‌ين. پشتيوانى سعووديه ده‌كه‌ين و مافى خۆيه‌تى به‌رگرى له سنووره‌كانى بكات، دژى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك".
نوێرت گوتيشى: "جارێكيديكه، بانگه‌واز له هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ين، له ناويشياندا حووسييه‌كان، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانووستانى سياسى و جوڵه به ئاراسته‌ى كۆتايهاتنى شه‌ڕ له يه‌مه‌ن".
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى به سه‌ركردايه‌تى سعووديه، رايگه‌ياند، حوسييه‌كان 7 مووشه‌كى باليستيان ئاراسته‌ى سعووديه كردووه و هێزى به‌رگرى سعووديه توانيويه‌تى له ئاسمان پووچهڵيان بكاته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵڵاى حوسى رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك مووشه‌كيان ئاراسته‌ى سعووديه كردووه و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شا خاليد له رياز كراوه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها بنكه‌ى سه‌ربازى جيزان و فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جران له باشوورى سعووديه و چه‌ند ئامانجێكى ديكه پێكراوون.
حووسييه‌كان راشيانگه‌ياند، سه‌رجه‌م مووشهكهكانيان ئامانجى خۆيانيان پێكاوه.
مووشه‌كبارانكردنى سعووديه هاوكاته له‌گه‌ڵ سێيه‌م ساڵڕۆژى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى بۆ سه‌ر حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن.
سعووديه، به سه‌ركردايه‌تى هاوپه‌يمانييه‌كى عه‌ره‌بى له 26ى ئازار/ مارسى 2015ه‌وه هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ