ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی بارسێلۆنا كریستیانۆ به باشترینی جیهان ده‌زانێت
"كریستیانۆ یاریزانێكی بكووژ و تۆقێنه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه"
رۆناڵد كۆیمان راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا پێشتر له نێوان ساڵانی 1989 ـ 1995 یه‌كێك بووه له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا، له لێدوانێیكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانه.
پێش یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هۆڵه‌ندا و پورتوگال، رۆناڵد كۆیمان راهێنه‌ری پرته‌قاڵه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆ هه‌میشه له نێو یاریگه جیاوازی دروست ده‌كات و یاریزانێكی بكووژ و یه‌كلاكه‌ره‌وه.
كۆیمان، پێشتر یاریده‌ده‌ری یۆهاین كرۆیفی راهێنه‌ری كۆچكردووی پێشووی بارسێلۆنا بووه و رۆڵێكی گه‌وره‌یان له پێگه‌یاندنی گواردیۆلا بینیوه كاتێك پێپ یاریزان بووه، ئه‌و زۆر به باشی له شێوازی یاریكردنی بارسا تێده‌گات.
رۆناڵد كۆیمانی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن، ئه‌یاكس، ئایندهۆڤن، فه‌ینۆرد، بێنفیكا، ڤالێنسیا، ئه‌لكه‌مار، ساوسهامپتۆن بووه.