به ڤیدیۆ.. خانمه وه‌رزشوانێكی ئه‌ڵمانیا به جوانییه‌كه‌ی میدیاكانی سه‌رسام كردووه
له ڤیدیۆیه‌كدا، نهێنی له‌شڕێكی و جوانی و توانا وه‌رزشییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ئالیسا شمدیت خانمهراكهری 19 ساڵه‌ی ئه‌ڵمانیا به جوانییه‌كه‌ی میدیاكانی سه‌رقاڵ كردووه، به گوێره‌ی پێگه‌ی وه‌رزشی ئه‌ڵمانیا ئه‌م كچه بهسهرنجڕاكێشترین خانمه وه‌رزشوانی جیهان ناسراوه.
ئالیسا یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانه له پێشبڕكێی 400 مه‌تری له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كان خاوه‌نی چه‌ندان مێدالیایه.
ئالیسا به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام خاوه‌نی 160 هه‌زار فۆلۆوه‌رزه و له لایه‌ن چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره‌ی ریكلام په‌یوه‌ندی پێوه كراوه.
ئالیسا ئاستبه‌رزی له بواری وه‌رزش و جوانییه‌كه‌ی بۆ ئه‌م مه‌شق و راهێنانه گه‌ڕاندۆته‌وه كه له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه خراوه‌ته ڕوو.