فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چڕی ناوچه‌ی برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن
به‌هۆی نزیكی شوێنه بۆردومانكراوه‌كان و دابه‌زینی فڕۆكه‌كان بۆ ئاستێكی نزم ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا به‌چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومانكرد.
چه‌له‌بی گوتیشی: "ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری و 2 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی گونده‌كانی به‌رمیزه، گه‌لی ره‌ش، خواكوڕك، گوندی ده‌راو، بێركم، سیران، خه‌لیفان، ئاله‌كان و داییلیان سووڕانه‌وه و، دواتر كاتژمێر 8ی ئێواره به‌چڕی ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه كرد، كه ده‌گوترێت بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ی لێیه، به‌تایبه‌ت شاخی كه‌وێت له نزیك گوندی داییلیان".
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان ئاماژه‌ی پێكرد، هێرشه ئاسمانییه‌كان تا كاتژمێر 9:10 خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، گوتیشی: خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی له‌ڕیزی گوندنشینانی ناوچه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی شوێنه بۆردومانكراوه‌كان و دابه‌زینی فڕۆكه‌كان بۆ ئاستێكی نزم، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی په‌كه‌كه‌ش، ئیحسان چه‌له‌بی به كوردستان 24ی راگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه بۆردومانكراوه‌كان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌دانییه‌كان، تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی په‌كه‌كه نازانرێت".
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، سوپای توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چڕ كردۆته‌وه و، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا 4 گه‌نجی باشووری كوردستان له دۆڵی باڵه‌ییانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی شه‌هید بوون، كه بۆ گه‌شت و سه‌یران له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یان كردبوو.
H.B