حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له گه‌ل و حكومه‌تى رووسيا ده‌كات
له مۆڵێكى شارى كيميرۆڤۆى رووسيا، زياتر 60 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه، له مۆڵێكى شارى كيميرۆڤۆى رووسيا، زياتر 60 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و به‌و هۆيه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌تى رووسيا كرد و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى قوربانييه‌كان كرد.
ده‌قى پهيامهكه
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له گه‌ل و حكوومه‌تى ڕووسيا ده‌كات
سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييانى ڕووداوى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى دوێنێى مۆڵێكى شارى كيميرۆڤۆ له ڕووسيا ده‌كه‌ين كه تيايدا زياتر له 60 كه‌س گيانيان له ده‌ست و به ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون. هاوده‌ردى و هاوخه‌ميى قووڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان و گه‌ل و حكوومه‌تى ڕووسيا ده‌رده‌بڕين و له‌م ساته خهمگينانهدا پشتيوان و هاوسۆزيانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تى بۆ برينداران ده‌خوازين.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
26/3/2018