ئه‌ردۆغان: بۆ شنگال زۆر ئارام ناگرين و چاوه‌ڕێى هه‌وڵه‌كانى به‌غدا ده‌كه‌ين
"هيوادارين حكومه‌تى عێراق ئۆپراسيۆن له دژى په‌كه‌كه له شنگال ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر نا زۆر ئارام ناگرين"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركى كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌تی عێراق بۆ شنگال رايگه‌ياند، "هيوادارين حكومه‌تى عێراق ئۆپراسيۆن له دژى په‌كه‌كه له شنگال ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر نا زۆر ئارام ناگرين".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی چوونی سوپای عێراق بۆ ناو شنگال، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "هه‌واڵ هه‌یه كه له ئێواره‌ی دوێنێوه حكوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ندێك هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ شنگال".
گوتيشى: "ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وباره‌وه له عێراقه‌وه به‌رپرسێك دێته توركیا. هیوادارین، حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌واتای خۆی له شنگال ئه‌نجامبدات. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتن له‌مه‌دا، با دیداره دووقۆڵییه‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین. ئێمه شنگالیشمان زۆر پێ قبووڵ ناكرێت".
له باره‌ى منبجيشه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتى: "سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما پێى گوتين، پەیەدە و یەپەگە لێرە نامێنێتەوە. ئەوان بۆ رۆژھەڵاتی فورات دەکشێنەوە، لە دوای ئۆباما، ئیدارەی نوێ ئەمریکاش ھاوشێوەی ئەو بەڵێنەی پێ داوين".
هه‌روه‌ها گوتى: "منبج له سەدا ٩٠ی دانیشتووانی لە عەرەب پێکدێت. ئەوەی دەکەوێتە سەر ئێمە، منبج رادەستی خاوەنەکانیان بکەینەوە. پێشتریش تیلەرسن لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە گفتوگۆکانماندا پێشنیازی ئەوەی کرد کە پێکەوە ئاسایشی منبج دەستەبەر بکەین".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ