شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا له‌ دێرسیم ده‌ستیپێكرد

K24 - هه‌ولێر:

له‌ ناوچه‌ی دێرسیمی باكووری كوردستان، شه‌ڕ له‌ نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و سوپای توركیا ده‌ستیپێكرد.

به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ش، رێگه‌ی نێوان دێرسیم - ئه‌رزینجان داخرا، سوپای توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئه‌وان ده‌ستییان پێكردووه‌ و مه‌به‌ستیشیان ده‌ركردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له‌ دۆڵی پیلموورێی دێرسیم ده‌ستیپێكردووه‌.

دوای داگیركردنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه‌ زه‌یتوون" كه‌ 58 رۆژی خایاند، به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند، له‌ ناو خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌.

دوو رۆژ پێش ئێستا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ دژی شه‌ڕڤانان بۆ سه‌ر شنگال راگه‌یاند، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق ره‌تكرایه‌وه‌ و دوای په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان بیناڵی یه‌ڵدریم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دواخراوه‌.

 

ا. م