گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

وەزارەتی دارایی سیستمی نوێی مووچە دیار دەكرێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24: "وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێم لەم هەفتەیە سیستمی نوێی مووچە دیاری دەکات و لە نزیکترین کاتیشدا ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی دەکات".

بڕیاریشە جگە له سیستەمی نوێی مووچە وەزارەتی دارایی بڕی داهاتی ناوخۆ و نەوت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات. سیستیمی نوێی مووچە پشت بەو بڕە پارەیە دەبەستێت کە حکوومەت لە سەرچاوەی داهاتەکانی  دەستی دەکەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە ھەندێك شارو شارۆچكەی كوردستان دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەستیپێكردووە. خۆپێشاندەران داوای هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشکەوتی مووچە دەکەن، بەشێك لە کاندیدی حزبەکانیش خۆیان خزاندوەتە نێو فەرمانبەران وەك ئامادەکارێك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی كوردستانیش داوایان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ هەڵوشانەوەی سیستمی پاشکەوتی مووچە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای دانیشتنی نا ئاسایيان کردووە.