به فه‌رمی مێسی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ناكات
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دووركه‌وته‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئاماده‌یی مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئیسپانیا دووپات كرده‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو لیۆ بۆ یارییه‌كه دووخرایه‌وه.
زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه به فه‌رمی مێسی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ناكات.
به گوێره سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند، هێشتا مێسی به ته‌واوه‌تی و به رێژه‌ی 100% له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه و راهێنه‌ری تاگۆ نایه‌وێت سه‌ركێشی پێ بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: له كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی تانگۆ كه له مه‌درید ده‌كرێت زانیاری ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وته كه مێسی هێشتا ئازاری هه‌یه و به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ماتادۆره‌كان ناكات.
لیۆنێل مێسی هه‌ینی رابردوو نه‌یتوانی به‌شداریی یارییه دۆستانه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و ئارجێنتینا بكات كه تێیدا تانگۆ به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتژمێر 10:30ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان ئیسپانیا له یارییه‌كی دۆستانه‌دا میوانداریی ئارجێنتینا بكات.