به ڤیدیۆ.. قادرمه‌یه‌كی كاره‌بایی پیاوێك قووت ده‌دات
نووسرابوو: قادرمه‌كه به‌كارمه‌هێنن به‌ڵام سوودی نه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له وێستگه‌كانی میترۆی ژێر زه‌وی شاری ئیستانبولی توركیا، قادرمه‌یه‌كی كاره‌بایی پیاوێك قووت ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی راڕه‌وه‌كه درووست ده‌بێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئاگاداركراونه‌ته‌وه راڕه‌وه به‌كارنه‌هێنن چونكه له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه گوێی پێ نه‌داوه و به‌كاریانهێناوه.
رووداوه‌كه له وێستگه‌ی میترۆی ئایازاگای ئیستانبول له كۆتایی مانگی رابردوو روویداوه و میدیاكانی توركیاش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پیاوه‌كه محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ریكه و ئه‌و كاته‌ی پێی له‌سه‌ر راره‌وه‌كه داناوه، راسته‌وخۆ بۆشاییه‌كه هاتووه و كه‌وتووه‌ته ناوی.
دوای ئه‌وه‌ی راڕه‌وه‌كه محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ریك قوت ده‌دات، به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كه و ده‌یانه‌وێت هاوكاری پیاوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه رزگاركرا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ا. م