به ڤيديۆ.. ته‌مه‌نى نۆ ساڵه و له خوله‌كێكدا زياتر له هه‌زار چه‌پڵه لێده‌دات
60 چه‌پڵه‌ى له‌و پياوه زياتر بوو، كه پێشتر ژماره‌ى پێوانه‌يى تۆمار كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێكى 9 ساڵان، ناوى چووه كتێبى گينسه‌وه بۆ ژماره پێوانييه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى توانى له ماوه‌ى ته‌نيا يه‌ك خوله‌كدا زياتر له هه‌زار چه‌پڵه لێ بدات.
سيڤين وايدى 9 ساڵ، توانى به لێدانى 1080 چه‌پڵه له خوله‌كێكدا، به مه‌ش 60 چه‌پڵه‌ى له‌و پياوه زياتر بوو، كه پێشتر ژماره‌ى پێوانه‌يى تۆمار كردبوو و ناوى چووبووه كتێبى گينسه‌وه.
باوكى ئه‌و منداڵه گوتى: كوڕه‌كه‌م له هه‌فته‌يه‌كدا 5 رۆژ راهێنان ده‌كات و به هۆى سه‌يركردنى گرته‌ى ڤيديۆييه‌وه فێرى به‌كارهێنانى ته‌كنيكى خێرا چه‌پڵه‌كوتان بووه و به‌و هۆيه‌وه توانى ژماره‌يه‌كى پێوانه‌يى نوێ تۆمار بكات.