كارلۆس له باره‌ی نێیمار موژده‌یه‌كی خۆشی بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید راگه‌یاند
كارلۆس وه‌ڵامی 4 پرسیار ده‌داته‌وه
رۆبێرتۆ كارلۆس به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات.
رۆبێرتۆ كارلۆس له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (فرانس فووتبۆڵ) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نێیمار ده‌یه‌وێت له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌تر یاری بكات، بۆیه پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له پاریس ده‌ڕوات و باشترین یانه‌ش بۆ نێێیمار، ریال مه‌دریده.
كارلۆس له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: له دوای (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی)، نێیمار سێیه‌م باشترین یاریزانی جیهانه.
كارلۆس ده‌شڵێت: مارسێلۆ له نێو یاریگه هه‌موو كارێك ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من ده‌بوو هه‌موو ساڵێك خه‌ڵاتێكی تایبه‌تم پێشكه‌ش ده‌كرد.
كارلۆس له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا، گوتی: ڤینسیۆس جۆنیۆر كه له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات، بههرهمهندێكی لاوه و پێویسته خۆی به‌باشی ئاماده بكات، چونكه خولی به‌رازیلی به به‌راوردی لالیگا زۆر لاواز و بچووكه.
له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یانه‌ی جیهان، كارلۆس راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به ناوی ریال مه‌درید كرد، گوتیشی: له هه‌موو بارێكدا باشترین یانه‌ی جیهانه، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا له باشترین بارودۆخی خۆیدا نییه.