"ئیسكۆ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات"
له پێناو گواردیۆلا 4 یانه‌ی گه‌وره‌ی ره‌ت كردۆته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئینگڵاند ئیسكۆ له هاوینی داهاتوو ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به پرێمه‌رلیگه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و ئارسێناڵ و لیڤه‌رپوول گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیسكۆ ئاره‌زووی ئه‌و یانانانه ناكات و مانچێسته‌ر سیتی كردۆته بژارده‌ی یه‌كه‌م و ده‌یه‌وێت له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی پێپ گواردیۆلا یاری بكات و له‌وێ نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌وڵده‌دات هه‌ریه‌كه له هازارد و لیڤاندۆڤسكی ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌ستخستنی تواناكانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له 2013 به باشترین یاریزانی لاوی جیهان هه‌ڵبژێردرا و راسته‌خۆ به بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مالاگا په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و 231 یاری بۆ یانه‌ی شایانه كردووه، 40 گۆڵ و 52 ئاسیستی هه‌یه.
