رۆناڵدینهۆ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نهێنیانه ده‌دركێنێت كه پێشتر كه‌س نه‌یبیستووه
باشترین به‌رگریكار كه ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه و هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی میلان ئاشكرا ده‌كات
رۆناڵدینیۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی بڕازیل و بارسێلۆنا چه‌ند نهێنییه‌كی نه‌بیستراو له‌سه‌ر چاره‌نووسی یاریكردنی ده‌دركێنێت و دووپاتیده‌كاته‌وه زۆر هاوكاری مێسی كردووه له بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی سه‌ختترین به‌رگریكار ئاشكرا ده‌كات كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
رۆناڵدینهۆ له دیمانه‌یه‌كدا به‌شێوه‌یه به‌شێك له لاپه‌ڕی ژیانی هه‌ڵده‌داته‌وه بۆ میدیاكانی ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: هاوكارییه‌كی زۆری مێسیم كرد ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ركه‌وت، ده‌شمزانی كه له من باشتر ده‌بێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ مێسی خراپ بووه به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه راست نییه، باوه‌ڕ به هه‌موو قسه‌یه‌كی رۆژنامه‌كان مه‌كه‌ن، ماڵه‌كانمان له‌یه‌كتر نزیك بوون و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوانمان هه‌بوو.
له هاوینی 2003 نزیك بووم له په‌یوه‌ندیكردن به مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام سه‌رۆكی بارسێلۆنا وایكرد بچمه یانه‌كه‌یان و یانه ئینگلیزیه‌كه ره‌ت بكه‌مه‌وه.
سه‌ختترین به‌رگریكار كه رووبه‌ڕووی بوومه‌وه به دڵنیایی پاولۆ مالدینی بوو، ئه‌و به‌هره‌مه‌ندبوو له پچڕاندنی تۆپه‌كان، له ساڵی 2008 فرانك ریكارد ئامۆژگاری كردم بچمه میلان پێی گوتم یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌رفه‌تێكی باشه.
