هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون بۆ چین ئاشكرا ده‌بێت
دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه چۆن باس له سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كا؟
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، هۆكاری سه‌ردانه چوار رۆژییه‌كه‌ی بۆ چین ئاشكرا ده‌كات.
كیم جۆنگ باس له‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزباییه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ شی جین پینگ، كه دووباره به سه‌رۆكی چین هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شی جین پینگ، له‌لایه‌ن پارتی كۆمیونیستی چین و گه‌له‌كه‌یه‌وه، ته‌واوی پاڵپشتی پێدرایه‌وه، به‌و واتایه‌ی كرۆكی سهركردایهتیكردنه و دووباره به سه‌رۆكی كۆمار و لێژنه‌ی سه‌ربازی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه، ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانییان له باره‌ی ره‌وشی جیهان و نیمچه دوورگه‌ی كۆریا بووه.
سه‌رۆكی چین به كیم جۆنگ ئونی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده له داماڵینی چه‌كی ناووكی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بكرێت و پشتگیری چاره‌سه‌ركردنی كیشهكانیش ده‌كات له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، بڕیاره یانگ گیش، راوێژكاری سه‌رۆكی چین سه‌ردانی سیۆل بكات و ناوهڕۆك و ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان سه‌رۆكی چین و سه‌رۆكی كۆریای باكوور به سیۆل بگه‌یه‌نێت.
له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه، ئاستی گرژییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، به تایبه‌تیش دوای سه‌ردانی شاندێكی باڵای كۆریای باشوور له 5-6ی ئاداری ئه‌مساڵ، بۆ كۆریای باكوور و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون.
دوای ئه‌وه‌ش، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به سه‌ردانێكی نافه‌رمی، رۆژی 25 تا 28ی ئادار، له یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆیدا وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، گه‌یشته چین، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ه‌وه.
ا. م